TR KU SO
FB X
Kurdistan

وادەی دانیشتنی پەرلەمان لەم کاتەدا دیاری دەکرێت

سارا
Yazar
📅 29 Eylül 2020 21:42

پەیامی کورد     ...    وادەی دانیشتنی پەرلەمان لەم کاتەدا دیاری دەکرێت

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی وادەی دانیشتنی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت كۆبووەوە، كە بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژێك دیاری بكرێت و لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەر دەكرێت، ئەوانیش چاكسازی و پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا و پەتای كۆرۆنان.

مۆنا قەھوەچی، ڕایگەیاند : "بەپێی مادەی ٦٦ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی حكوومەت دەتوانێ داوا لە پەرلەمان بكات و بۆ بابەتێكی گشتی لەگەڵ پەرلەمانتارەكان و خەڵكی كوردستان گفتوگۆ بكات و ئێمەش دوێنێ لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا بڕیارمان دا رۆژێك دیاری بكەین بۆ ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەت، كە خۆی داوای كردبوو".

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ووتیشی: "سەرۆكی حكوومەت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سێ پرس دێتە پەرلەمان، ئەوانیش بریتین لە پەتای كۆرۆنا و پەیوەندی ھەرێم و بەغدا و چاكسازی، واتا ئەو دانیشتنە دیاری دەكرێت و ووتارێك دەدات و گفتوگۆش دەكرێ و بە ھیچ شێوەیەك مافی پرساندن و لێسەندنەوەی متمانەی تێدا نییە لە سەرۆكی حكوومەت و بابەتێكی گشتی دەبێت، كە پەرلەمانتارانیش لە چوارچێوەی ئەو سی پرسەدا دەتوانن گفتوگۆ بكەن".

Paylas: