TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەفدێكی عێراق و هەرێم بەرەو تاران بەڕێكەوتن

Navas Jan
Admin
📅 01 Ekim 2023 15:43

پەیامی کورد... وەفدێكی عێراق و هەرێم بەرەو تاران بەڕێكەوتن


بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنە ئەمنیەكەی نێوان عێراق و ئێران وەفدێكی عێراق و هەرێم بەرەو تاران بەرێكەوتن.

بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنە ئەمنیەكەی نێوان عێراق و ئێران وەفدێكی عێراق و هەرێم بەرەو تاران بەرێكەوتن،وەفدەكە پێكهاتووە لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەی عێراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی عێراق بەرەو تاران بەڕێکەوتن بۆ دڵنیاییدان بە لایەنی ئێرانى لە جێبەجێكردن و تەواوكردنی رێككەوتنە ئەمنییەكەی نێوان عێراق و ئێران.

رێككەوتنە ئەمنییەكەی نێوان عێراق و ئێران تایبەتە بە چەكداماڵین و دەركردنی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان.

پێشتر كۆماری ئیسلامی ئێران 19ی ئەیلولی رابردووی دیاریكردبوو وەك دوا وادە بۆ چەكداماڵینی ئەو هێزە كوردییانە، هەربۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەت دەسەڵاتدارانی یەكێتی و پارتی لە ناوچەی خۆیان كەمپەكانی دیموكرات و كۆمەڵەیان لە چەك داماڵی.

Paylas: