TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەفدێکی سەربازی بەریتانیا پشتیوانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

Navas Jan
Admin
📅 07 Mart 2022 20:28

پەیامی کورد... وەفدێکی سەربازی بەریتانیا پشتیوانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

وەفدێکی باڵای دیپلۆماسی و سەربازی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ بڕیارەکانی وەزیری پێشمەرگە و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتەکە دووپات کردووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێک، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکردوە لە دەیڤد هەنت کونسوڵی بەریتانیا و کۆلۆنێڵ ڕۆب درایڤەر ڕاوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی هەمەلایەنەی هەنگاوەکانی ڕیفۆرمی سەربازی و لەمپەر و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە کراوە و کونسوڵی گشتی بەریتانیا دووپاتیکردۆتەوە کە پاڵپشتی و پشتگیری تەواوەتی هەنگاو و بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەن و بە بایەخی زۆرەوە لە بەرەو پێشچونەکانی پێشمەرگە دەڕوانن.

ڕاشگەیەنراوە کە لەلایەن خۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە سوپاسی کونسوڵی گشتی و ڕاوێژکارانی سەربازی و دیپلۆماتکارانی بەریتانیای کردوە لە هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوام و جددییان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

Paylas: