پیاوێک لە هەولێر ژنەکەی خۆی کوشت
پەیامی کورد... پیاوێک لە هەولێر ژنەکەی خۆی کوشت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له گه‌ڕه‌كى (ئاری)ى هه‌ولێر، ئافره‌تێك به ده‌ستى هاوسه‌ره‌كه‌ى كوژرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/6/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ پۆلیسى هه‌ولێر له ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری) ئاگادار كرایه‌وه، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، دەرکەوت کە ئافرەتێک بە ناوی (جوان عه‌زیز حه‌سه‌ن) تەمەن 38 ساڵ، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ) لەسەر کێشەیەکی خێزانی کوژراوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگه‌ی پزیشکی دادی کرا، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە.