TR KU SO
FB X
Kurdistan

+ وێنە ... بەپەلە ... هێزی ئاسمانی تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور

سارا
Yazar
📅 05 Haziran 2021 19:02

پەیامی کورد      ...     بەپەلە    ...    هێزی ئاسمانی تورکیا هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە مەخموور رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە سوپای تورکیا لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور کردوەتە ئامانج.
لەبارەی زیانەکانەوە، ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، تا ئێستا تا بە پێی زانیارییەکان سێ کەس لە هێرشەدا شەهید بوونە.
جێگای ئاماژەدانە کە ١ی ئەم مانگە، رەجەب تەئیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، هێندەی قەندیل، گرینگی بە بابەتی مەخموور دەدەن، "مەخموور لانەی پێگەیاندنە بۆ قەندیل، ئێمە پێداگرین لە کۆتاییهێنان بەم کارە".

Paylas: