Kurdistan
ئەو ژنەی یەکەم ئاڵای کوردستانی لە مەهاباد دووری کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... ئەو ژنەی یەکەم ئاڵای کوردستانی لە مەهاباد دووری کۆچی دوایی کرد
سەیدزادە فاتیمە، نەخشێنەرى یەکەمین ئاڵای کوردستان، لە کۆماری کوردستان کۆچى دوایی کرد.
بەپێى ئەو زانیاریانەی کە چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵات بڵاویان کردووەتەوە، شەوی رابردوو (سەیدزادە فاتیمە) کە بە دایکی ئاڵای کوردستان ناسراوە، لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
سەیدزادە فاتیمە ناوی تەواوی (سەیدزادە فاتیمە سەید مەناف سەید حسێنی)یە و خەڵکی شاری مەهابادە، ئاڵای کۆماری کوردستانی کە لە سەر دەستی قازى محەمەدىدامەزرا، بە دەستی خۆی دووریویە و نەخشاندوویە.
ناوبراو هاوژینی کەریم ئەحمەدین، وەزیری پۆست و تەلەگراف و تەلەفۆنی کۆماری مەهاباد بووە، شەوی رابردوو لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.