چوار مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 11 ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەردەچێت
پەیامی کورد... چوار مامۆستای ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 11 ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەردەچێت
چوار مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای 11 ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو، چوار مامۆستای ئایینیی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوەکانی (شەریف مەحموودپوور، سەید سولەیمان ئەحمەدی، سەید جەمال واژەیی و یوونس نەوخا)، لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینییەوە، سزای 11 ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم چوار مامۆستا ئایینییە ساڵی ڕابردوو لە پەیوەندیی بە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرابوون.
ئەو مامۆستا ئایینییانە بە تۆمەتی "واژۆی بەیاننامەی مامۆستایانی کوردستان بۆ پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان"، هەورەها "هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" و "هەوڵی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی"، لەلایەن دادگای تایبەتیی مامۆستایانی ورمێ، سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.