کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری خۆی
پەیامی کورد ... کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری خۆی
ئەندامێکی ئەنجومەنی گوندێکی قەزای "کۆتۆل" سەر بە ناوچەی "خۆی" لە پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی هێزەکانی سەرسنوور و گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، ٢ی تەشرینی دووهەمی ٢٠٢٠، ئەندامێکی ئەنجومەنی گوندی "راویان"ی سەر بە شاری کۆتۆڵ بە ناوی " سیاوەش کوورەسونی" لە کاتی کۆڵبەری لە لایەن هێزەکانی سەرسنووری ئێرانەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە راگەیاند، سیاوەش کورەسنی کوڕی جەماڵ، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە کۆڵبەری کردبوو.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی لانیکەم ١٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون یان بریندار بوون.