Kurdistan
کوژرانی سەربازێکی عێراقی لە خورماتوو
پەیامی کورد ... کوژرانی سەربازێکی عێراقی لە خورماتوو
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیرۆریستە قەناس بەدەستەکانی داعشەوە سەربازێكی عێراقی لە گوندی (زنجەلی)ی سەر بە قەزای خورماتوو كوژرا.
عەمید حوسێن عەلی، بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتووراگەیاند: "كاتژمێر 1ی بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی2ی2021، تیرۆریستانی داعش لە گوندی زنجەلی سنووری قەزای خورماتوو بە چەكی قەناس تەقەیان لە كۆمەڵێك سەربازی عێراقی كردووە و بەو هۆیەوە سەربازێك كوژراوە."
گوتیشی تا بەیانی ئەمڕۆ چووارشەممە هێزەكانی سوپا ناوچەكەیان گەمارۆ داوە و بەدوای تیرۆریستانی داعشدا گەڕاون.