Kurdistan
ڕاوێژکاری ئەنجۆمەنی ئاسایشی هەرێم گەیشتە ئەمریکا
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا و بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا چاوی به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌مریكا بكه‌وێت.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتن، بڕیاره راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی چاوی به چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی و ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت و باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن.
سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی پاش به‌شداریكردنییه‌تی له كۆنفرانسی ئاسایشی جیهان له میونشن، كه له چوارچێوه‌ی شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، رۆژانی 16 تا 18ـی ئه‌م مانگه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو.