Kurdistan
چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد … چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی هەزار و ٣٦٨ توشبووی نوێ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١١ هەزار و ١٩٤ پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و ٣٦٨ توشبووی نوێ تۆماركراوە.
زۆرترین توشبوو لە پارێزگای دهۆك-ە بە ٦٤٨ حاڵەت، دوای ئەو هەولێر دێت بە ٣٦٥ و سلێمانی بە ٣٣١ حاڵەت.
هەر لەو ماوەیەدا ٧٩٧ توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكە كۆی توشبووان بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١٩٦ هەزار و ٧٣ كەس لەو ژمارەیە ١٨١ هەزار و ٤٧٢ یان چاكبوونەتەوە و ١٠ هەزار و ٥٧ توشبوو لەژێر چارەسەردان، هەروەها چوار هەزار و ٥٤٤ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.