TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕۆژئاوا / تەقینەوەیەک لە سرێکانی ٧ قوربانی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Eylül 2020 00:19

پەیامی کورد ... ڕۆژئاوا / تەقینەوەیەک لە سرێکانی ٧ قوربانی لێکەوتەوە

 

تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری سرێکانی ڕۆژئاوا ڕووی داو ژمارەیەک هاووڵاتی کورد بوونە قوربانی.

 

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، تەقینەوەیەکی بەهێزە نە ناوچەی پیشەسازی باشووری سرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووی داوە.

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا حەوت هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەیە بە ئەستۆ نەگرتووە و زانیاری زیاتر لەوبارەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

Paylas: