TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی شەنگال پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 25 Kasım 2020 19:39

پەیامی کورد     ...    وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی شەنگال پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "كۆبونەوەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال بەردەوامن و دوای دیاریكردنی قائیمقامی شەنگالیش، ناوەكەی ئاشكرادەكرێت".
رێبەر ئەحمەد لەلێدوانێكدا باس لەوە دەكات، لە دوایین كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق بە بەشداریی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق، باسیان لە هەنگاوی كردەیی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شەنگال كردووە.
وتیشی "دانانی قایمقامی نوێی شەنگال بە رێككەوتن لە نێوان هەردوو حكوومەتی عیراق و هەرێم دەبێت و كەسێكی خەڵكی قەزاكە دادەنرێت، دواتریش ناوەكەی بە فەرمی رادەگەێندرێت".
بەوتەی وەزیری ناوخۆی هەرێم، زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهانیش پشتیوانی لە  رێككەوتنی شەنگال دەكەن و بە هەنگاوێكی ئەرێنی لە قەڵەم دەدەن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە.

Paylas: