TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری ناوخۆ: هێرشەکەی سەر هەولێر لە پشت هێلەکانی سوپای عێراقەوە بووە

Navas Jan
Admin
📅 20 Nisan 2021 15:39

پەیامی کورد … وەزیری ناوخۆ: هێرشەکەی سەر هەولێر لە پشت هێلەکانی سوپای عێراقەوە بووە

 

وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەنجامدەرانى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتوون.

 

رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کە لەرێگەى درۆنەوە و بۆ بە ئامانج گرتنى هێزەکانى هاوپەیمانانە لەناو فڕۆکەخانە ئەنجامدراوە، وتیشی: قسە لەگەڵ هاوپەیمانان کراوە کارێک بکرێت هەرێم نەبێتە قوربانى ئەو ململانێیەى لە عێراقدا هەیە.  

 

ئاشکراشیکرد، هێرشبەرەکان لەدەرەوەى سنورى هەرێمەوە و لەپشت هێڵەکانى سوپاى عێراقەوە هاتوون و تاوەکو ئێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆشایی نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەلێکى لەبارى بۆ گروپە چەکدارەکان دروستکردووە، بۆیە لەگەڵ عێراق لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەى گروپەکان نەتوانن سود لەو بۆشاییە وەربگرن.  

 

وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان راشیگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لەبارەى هێرشەکە بەردەوامە و هەرکاتێک گەیشتە ئەنجام، رایدەگەیەنن. 

 

کاتژمێر 9:45 خولەکی شەوی چوارشەممە ١٤ی٤ی٢٠٢١ هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و پاش چەند خولەکێک لەو هێرشە، چوار موشەک ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە باشیک کران .

Paylas: