وەزارەتی ئابووری و دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی هەندێک لە وەزارەت و دەزگاکانی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران بەردەوامە و ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠١٨ مووچەی وەزارەت و چەند توێژێک دابەش دەکات.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: ”سبەی پێنجشەممە، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و هەروەها زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچەکانیان پێ دەدرێ“.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێ تا ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی سەرجەم دامەزراوەکان دابەش بکرێت.
لە ڕۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠١٨ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا ژمارەیەک وەزارەت مووچەکانیان پێ دراوە.