TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تووشبوونی وەزیری وەزارەتەکەی بە کۆرۆنا ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 07 Eylül 2020 22:19

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان تووشبوونی وەزیری وەزارەتەکەی بە کۆرۆنا ڕادەگەێنێت

ئەمڕۆ راگەیاندنی وەزارەتی دارایی، تووشبوونی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم كوردستانی بە  ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند،"ئەمڕۆ 7/9/2020 لە ئەنجامی پشکنینی ڤیرووسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانووستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم کوردستان هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنایە، بۆیە بەشداری شاندی دانووستانکاری هەرێم ناکات بۆ چوون بۆ بەغدا لە ڕۆژی 8/9/2020"

بەگوێرەی زانیارییەكان  ماوەی زیاتر لە مانگێكە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم نەخۆشە و لەماوەی رابردووش گومان هەبوو كە تووشی ڤیرووسەكە بوە، ئەوەش دوای ئەوەی هاوسەرەكەی و منداڵێكی تووشی پەتاكە بوون.

Paylas: