وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند كە هێشتا ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغدا كە موستەفا كازمی بڕیاری ڕەوانەكردنی داوە، نەگەیشتوەتە هەرێم.
لە ڕوونكردەوەیەكدا وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەكردووە: سەڕەڕای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندیی دا لە سەر ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دینار وەك بەشێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەك تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.
ڕاشیگەیاندوە " وێڕای سەختی باری دارایی و كەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەكی زۆر ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزكردنەوە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشكرد."
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێنی بە هەرێمی كوردستاندا كە بۆ مووچەی مانگی نیسانی موچەخۆران، بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بنێرێت.