TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەیاننامەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 27 Aralık 2020 18:35

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بەیاننامەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق بڕیاریدا به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سنوورداریی خوێندكاران له‌قۆناغه‌كانی ته‌واوبوودا ته‌نیا له‌زانكۆ حكوومی و ئه‌هلی یه‌كاندا له‌ساڵی خوێندنی ٢٠٠٢ / ٢٠٠٣ ه‌وه‌ تا ساڵی ٢٠٠٨/ ٢٠٠٩ بۆ كورسیه‌كانی خوێندن .

حه‌یده‌ر عه‌بوودی ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌  بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ ڕێگه‌ به‌ به‌و خوێندكارانه‌ بده‌ن كه‌ له‌ساڵانی خوێندنی ٢٠٠٠-٢٠٠٣ تاوه‌كو ٢٠٠٨-٢٠٠٩ خوێندنیان ته‌واوكردوه‌ له‌به‌شی به‌یانیان و ئێوارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.

وتیشی، "ئه‌و خوێندكارانه‌ ناتوانن له‌و بڕیاره‌ سودمه‌ند بن، كه‌ له‌بڕیاره‌كانی پێشوتر سودمه‌ندبون یاخود به‌هۆی گزی و ساخته‌كاری و سزای قورسه‌وه‌ له‌خوێندن دابڕاون".

Paylas: