Kurdistan
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دادگایەكی تایبەت بە كەیسەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەولێر کردەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسینگەی دادگای ناوخۆیی فیدراڵی لەشاری هەولێر كردەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق نووسینگەی دادگای ناوخۆیی لەشاری هەولێر كردەوە، كە دادگایەكی تایبەتە بەكەیسەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
لەمەراسیمی كردنەوەی نووسینگەكە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمو نوێنەری قاسم ئەعرەجی وەزیری ناخۆی عێراق ئامادەبوون.
دادگاكە كاروباری ئەو دامەزراوە فیدراڵییانەی عێراق جێبەجێدەكات، كە لەهەرێمی كوردستان نووسینگەیان هەیە.