TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە

سارا
Yazar
📅 03 Mart 2020 22:03

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانی لە سبەی چوارشەممە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، نشینگە، ڕەگەزنامە و پاسپۆرت رادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووه‌، راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە سبەی چوارشەممە لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، نشینگە، رەگەزنامە و پاسپۆرت تا 14/3/2020 رادەگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى كه‌ سزاى دواكه‌وتنى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ریان له‌ گشت ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیانه‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ دیارى كراون به‌ به‌خشراون ئه‌ژمار ده‌كرێت.

بڕیارەکە لە چوارچێوەی رێکارەکاندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا.

Paylas: