TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ناوخۆ لە سەر هێزە تایبەتەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2021 01:21

 پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆ لە سەر هێزە تایبەتەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی نێوان هەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی لەبارەی میكانیزمەكانی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بە نەهێشتنی قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان ڕاگەیاند.

 

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەكەیە:

 

ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن  و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات.

 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەولێر

 

11/1/2021

Paylas: