وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ... هێشتا بەرەوڕووی شەپۆلی دووهەمی فیرووسی کۆرۆنا نەبووینەتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان ... هێشتا بەرەوڕووی شەپۆلی دووهەمی فیرووسی کۆرۆنا نەبووینەتەوە .
وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێم به‌رده‌وامبوونی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ئیداره ناوخۆییه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سیش به گرینگ ده‌زانێت، ده‌شڵێت به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ڤیرووسی كۆرۆنا و درووستكردنی قه‌ره‌باڵغی پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو.
دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا كرد، دووپاتیكرده‌وه، رێژه‌ی پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كرێن و ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندرووستی دوپاتیشیكرده‌وه، به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی ڤیرووسه‌كه و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كانه‌وه پێویستی به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بوو، بۆیه پێویسته هه‌م له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌ت و ئیداره ناوخۆییه‌كانی پارێزگا و شاره‌كان، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵك و تاكیش رێككار و خۆپارێزی له ڤیرووسه‌كه به‌رده‌وام بێت.
دكتۆر سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه شه‌پۆلی دووه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا نییه و درێژكراوه‌ی شه‌پۆلی یه‌كه‌مه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی زۆرێك له تووشبوه‌كان دیار نییه، بۆیه مه‌ترسی ڤیرووسه‌كه له ئێستادا زۆر زیاتره.