TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان : ئەو بڕە پارەی سەرۆکی حکوومەت خەرجی کردووە بێ جیاوازی بەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێم دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 05 Ekim 2020 18:29

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان : ئەو بڕە پارەی سەرۆکی حکوومەت خەرجی کردووە بێ جیاوازی بەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێم دابەش دەکرێت

وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، لە بەردەوامی پاڵپشتیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ وەزارەتی تەندرووستی بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا دوای رەزامەندیدان، سێ ملیار دیناری دیکە بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بۆ ئێمە خەرج کرا.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "ھەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کەسایەتی سەرۆکی حکوومەت، بەردەوام پاڵپشت و ھاوکار بووە، بۆیە ھەمیشە ئەگەر پێویستمان بە ھەر شتێک بووە بۆی دابین کردووین.

وەزیری تەندرووستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتیشی، پێویستە چۆن ئێمە بەردەوام ھەوڵی رێگریکردنی بڵاوبوونەوەی ڤیرووس و ھەوڵی چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا دەدەین، ھاووڵاتیانیش ھاوکاربن و خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنمایەکان بن.

بەرزنجی ڕوونیشی کردەوە، بە فەرمان و بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣ملیار دیناری دیکە بۆ وەزارەتی تەندرووستی دوای رەزامەندی خەرج کراوە و ئێمەش بەسەر ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی خەرجی دەکەین و پشکی ھەموو ناوچەکان دەدەین ھەر وەک چۆن پێشتریش ھەر وابووە.

Paylas: