وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمارنەكراوە
پەیامی کورد … وەزیری تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێم تۆمارنەكراوە
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: چین پێنج هەزار ژەم ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بەشە ڤاكسینی كۆمپانیای ڤایزەریش بۆ عێراق سەرەتای مانگی ئازار دەگات، پشكی هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی ئەنادۆڵی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوە و ئامێری پشكنینی پێویستیشیان لەبەردەستە.
ووتیشی:" لە چین-ەوە پێنج هەزار ژەم ڤاكسینمان پێدەگات، كۆنسولخانەی چین نووسراوێكی بۆ ئێمە كردووە و پێی راگەیاندووین كە بەشی هەرێمی كوردستان گرەنتی دەكات و پێنج هەزار ژەمە ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: نەك بەتەنها ئەو پێنج هەزار ژەمە ڤاكسینە، ئێمە بڕێكی دیكەشمان لە عێراقەوە پێدەگات لەكاتی گەیشتنی ڤاكسین بە عێراق، تا ئێستا میكانیزمی گواستنەوە دیاریی نەكراوە كە چۆن ئەو بڕە ڤاكسینە دەگاتە دەستمان، بەڵام لەكاتی گەیشتن لیژنەی باڵا، رێكارەكانی داناوە و ئەولەویەتی گرووپەكانی داناوە كە كێ لە پێشینەیە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، چەند پێوەرێك هەیە بەو پێوەرانە دەست بە دابەشكردن دەكەین چ ئەوەی لە چین-ەوە دێت چ ئەوەی لە عێراقەوە بۆمان دێت