TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ... بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانمان

سارا
Yazar
📅 26 Nisan 2020 17:52

پەیامی کورد    ...    ژمارەیەك پڕۆژە لە ھەردوو كەرتی رێگاوبان و نیشتەجێكردن لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنەوە جێبەجێ دەكرێن و، ووتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێ: "لەگەڵ ئاساییبوونەوەی رەوشەكە، بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانمان".

مەریوان مەلاحەسەن، ووتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا كاریگەریی كردووەتە سەر ژیان و لە ھەرێمی كوردستانیش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەێندرا، بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ھیچ بڕیاری نەداوە بۆ راگرتنی پڕۆژەكانی ھەردوو بواری نیشتەجێبوون و رێگاوبان، تەنیا ئەوە نەبێت لە رۆژانی قەدەغەی ھاتووچۆ تیمەكانمان نەیانتوانی بگەنە سەر كار".

مەلاحەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لەگەڵ ئاساییبوونەوەی رەوشەكە، ئێمەیش لە وەزارەت بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان، بە تایبەتی ئەو پڕۆژانەی ستراتیژین لە بواری رێگاوبان، یان ھەندێ پڕۆژە ھەن لە قۆناغی كۆتاییدان، لەبەر ئەوەش بڕیارە ھەموو پڕۆژەكانمان تەواو بكرێن و بكەونە خزمەت ھاووڵاتیانەوە".

Paylas: