وەزارەتی کارەبا چۆنیەتی زیادکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی کارەبا چۆنیەتی زیادکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، لە ساڵی ڕابردوو لە دوو ڕێگەوە توانییان ھەزار مێگاوات کارەبا زیاد بکەن و ئێستا بەکاری دەھێنن و پلانیان ھەیە بەرھەمەکە زیاتریش بکەن.
بەڕێوبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''لە ساڵی ڕابردوو وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەزار مێگاوات کارەبای زیاد کردووە، ٣٠٠ مێگاوات لەوانە لە وێستگەی خەبات چووەتە ناو تۆڕی کارەبا و گازی سرووشتی کە دەھات بۆ وێستگەکان ٣٨٠ ملیۆن پێ سێجار و ئاستەکەی بەرز کراوە بۆ٤٤٠ ملیۆن پێ سێجار، ئەمەش وای کرد چەند یەکەیەک کە وەستابوون بیانخەینەوە کار، بە کۆی یەکەکان و وێستگەی خەبات نزیکەی ھەزار مێگاوات بۆ ناو تۆڕ زیادی کردووە."
دیار تاھیر بابان ووتیشی: "ئەو دوو ھەنگاوە وایان کرد کە بتوانین وەکو وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی کارەبا ھەزار مێگاوات زیاد بکەین و بیخەینە خزمەت خەڵکی خۆمان و بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بەرھەمی دیکەش زیاد بکەین."
بابان باسی لەوەش کرد: "ئێستا کۆی بەرھەمی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی ٣ ھەزار و٥٠٠ مێگاوات."