TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی لە ھەرێمی كوردستان داوە

سارا
Yazar
📅 03 Ocak 2021 17:03

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنی لە ھەرێمی كوردستان داوە

بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەوان وەكوو وەزارەت كۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام داوە و ئامادەكاری تەواویان كردووە بە لەبەرچاوگرتنی رێنمایی تەندرووستی، بۆ ئەوەی لە ١٠ی ئەم مانگەدا پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە. دەشڵێ: "چاوەڕێی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەین، بزانین ئەوان چ بڕیارێك دەدەن".

دكتۆر سەیوان فەرەج، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : "ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە و تێیدا بڕیاری داوە كە لە ١٠ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەكارییەكان كراون و پێداویستییەكان دابین كراون بە لەبەرچاوگرتنی رێنمایی تەندروستی، بۆ ئەوەی ھیچ گرفتێك روو نەدات و پرۆسەكە بە ئاسایی بەڕێوە بچێت".

ناوبراو ووتیشی: "چاوەڕێ دەكەین وەزارەتی تەندرووستی راپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی تەندرووستی و كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان ئامادە بكات و لە كۆبوونەوەی حەوتی مانگدا لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆنا، گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و بڕیار سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن بدرێت".

دەشڵێ: "ئێمە بڕیاری دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندنمان لە ھەرێمی كوردستان داوە و ئەوەی دیكەش لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا دەمێنێتەوە".

Paylas: