TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی پێشمەرگە: هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو فرقەی سەربازی پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 22 Şubat 2022 21:39

پەیامی کورد... وەزارەتی پێشمەرگە: هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو فرقەی سەربازی پێشمەرگە تاوتوێ دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، تاوتوێی هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو فرقەی سەربازی پێشمەرگە کراوە، بەمەبەستی باشتر کردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 22/2/2022، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ پۆڵ ڕاوێژکاری باڵای هێزەکانی هۆڵەندا لە وەزارەتی پێشمەرگە کۆبوونەتەوە و باسیان لە چەند پرسێک کردووە.

ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەیەکدا، باس لە بەرەوپێشچوونی پرۆگرامی چاکسازی پێشمەرگە کرا، بەتایبەت پڕۆژەی کاراکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشەکان، کە ڕاوێژکاری باڵای هۆڵەندا سەرپەرشتی ئەم پرۆژەیە دەکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، کۆڵۆنێڵ پۆڵ کورتەیەکی پێشکەش کرد، لەبارەی سەردانەکانی بۆ میحوەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، کە لەو ماوەیەدا ئەنجامی داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە: "لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو فرقەی سەربازی پێشمەرگە کرا، بەمەبەستی باشتر کردنی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ (قیادە و سەیتەرە)،لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا".

لای خۆیەوە، کۆڵۆنێڵ پۆڵ بەڵێنیدا، کە هێزەکانی هۆڵەندا بەردەوام دەبن، لە هاوکارییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

Paylas: