وەزارەتی پێشمەرگە: لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن
پەیامی کورد … وەزارەتی پێشمەرگە: لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە سێ مووچە وەردەگرن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، كێشه‌ی موچه‌ی لیوای ١٢ی پیاده‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ركراوه و له‌م مانگه‌وه به‌بێ لێبڕین موچه وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێت: لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌م مانگه سێ موچه به‌یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م مانگه سێ موچه به یه‌كه‌وه وه‌رده‌گرن به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١٠٠% و بێ لێبڕین و كێشه‌ی موچه‌ی لیوای ١٢ی پیاده‌ش چاره‌سه‌ر كراوه و له‌م مانگه‌وه به‌بێ لێبڕین موچه وه‌رده‌گرن.
پێشتر وزارهتى پێشمه‌رگه رایگه‌یاندبو، دوای ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیاردرا ئه‌و بڕه هاوكارییه‌ی كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه دابینده‌كرا راسته‌وخۆ بخرێته سه‌ر ژماره حسابی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌رێگه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بڕی هاوكارییه‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ ده‌ستكاریكردن ده‌درێت بهلیوا هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.