TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕۆژانە ١٥٠٠ تۆن ئارد لە هەولێر و سلێمانی

Navas Jan
Admin
📅 09 Mart 2022 20:28

پەیامی کورد... وەزارەتی کشتوکاڵ: ڕۆژانە ١٥٠٠ تۆن ئارد لە هەولێر و سلێمانی

ڕێژین سدقی بەڕێوەبەری گشتی بنەتۆ و چاندن لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ڕایگەیاند، حکومەت دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی ئارد لە گەنمی خۆماڵی و ئێستا دوو کارگە لە هەولێر و سلێمانی کراونەتەوە و بەرهەمی ڕۆژانەیان هەزار و ٥٠٠ تۆنە.

ڕێژین سدقی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، حکومەت بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکرێت و لە جیاتی هاوردە پشت بە بەرهەمی ناوخۆیی ببەستین، بۆ ئەو مەبەستەش دوو کارگە کراونەتەوە لە هەولێر و سلێمانی کە ئێستا وەکوو هەنگاوی یەکەم ئاردی سفر بەرهەم دەهێنن کە کوالێتییەکی باشی هەیە و نرخەکەشی گونجاوە لە چاو ئەوەی هاوردە دەکرێت.

وتوشیەتی، ئەوەی هەولێر ڕۆژانە هەزار تۆن ئارد بەرهەم دەهێنێت و ئەوەی سلێمانیش ٥٠٠ تۆن بەرهەمیەتی و بڕیارە یەکێک لە دهۆکیش بکرێتەوە ئەویش بەرهەمی هەزار تۆن دەبێت، ئەوەی هەولێریش بەرهەمەکەی بۆ دوو هەزار تۆن زیاد دەکرێت و ئەوەی سلێمانی بەرهەمی بۆ هەزار تۆن لە ڕۆژێکدا زیاد دەکرێت.

ئەو بەڕێوەبەرە جەختی لەوەش کردووەتەوە، جگە لەوەش لە گەنمی خۆماڵی دانەوێڵەکانیش بەرهەم دەهێنن و بڕیارە جگە لە ئاردی سفر لەمەودوا ئاردی دیکەی وەجبە کە مانگانە لە چوارچێوەی بەشە خۆراک بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەکرێت ئەویش بەرهەم بهێنن.

 

Paylas: