TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی هەواڵێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 08 Temmuz 2020 16:33

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی هەواڵێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەرمانی دژە كرۆنا لە ھەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیایەكی ناوخۆوە بەرھەم ھێندراوە و بۆ ھەموو عێراق دابین دەكرێت و دەست بە بەكارھێنانی دەكرێت.

دكتور موحەمەد قادر، ڕایگەیاند : دەرمانی دژە كۆرۆنا بە ناوی (فابیڤیر) كە پێشتر رووسیا بەكاری ھێناوە، ئێستا لە ھەرێمی كوردستان كۆمپانیایەكی ناوخۆ ئەو دەرمانەی بەرهەم ھێناوە و كاریگەری ھەیە بۆ چارەسەربوونی تووشبووانی نەخۆشیی كۆرۆنا.

ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی گوتیشی، ئەو دەرمانە لە ئێستادا بەرھەم ھاتووە و بەسەر ناوەندەكانی بەكارھێنانی دەرمان دابەش دەكرێت و لە ھەرێمی كوردستان و عێراقیش دەست بە بەكارھێنانی دەكرێت.

Paylas: