Kurdistan
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا گیان لە دەستدانی پیاوێكی تەمەن٥٠ ساڵی بە ڤیرووسی كۆرۆنا راگەیاند.
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندرووستی لە راگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، تووشبوویەكی ڤیرووسی كۆرۆنای نوی COVID19، كە پیاوێكی تەمەن ٥٠و ساڵەو دانیشتووی كامەرانی سیتی لە شاری هەولێر، دوای خەواندنی لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ، گیانی لە دەستدا.
بەوەش بەپێی ئامارەكان تائێستا ١٩ كەس بە ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەستداوە.