TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک لە سەر گیان لە دەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 02 Haziran 2020 14:00

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک لە سەر گیان لە دەستدانی تووشبوویەکی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند، كە پیاوێكی تەمەن ٥١ ساڵە و دانیشتووی بنەسڵاوەیە.
 
دەقی ڕاگەێندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان
 
تووشبوویەکی دیكەی ڤیرووسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا ...
 
تووشبوویەكی نەخۆشی ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 پیاو تەمەن ٥١ ساڵ، دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێر/ بنەسڵاوە، هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە، بەهۆی بوونی نیشانەكانی نەخۆشی بەتووندی و تووشبوونی بە ڤیرووسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 لە ٥/٢٧ لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دوای مانەوەی پێنج ڕۆژ لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندرووستی بن.
 
وەزارەتی تەندرووستی 
١ حوزەیران ٢٠٢٠

Paylas: