TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم سەبارەت بە بوودجە سەردانی بەغدا و وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 04 Haziran 2020 16:49

پەیامی کورد      ...    وەزارەتی تەندرووستی هەرێم سەبارەت بە بوودجە سەردانی بەغدا و وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەکات

وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی عێراق تەنیا یەك جار بڕێك بوودجەی بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە. ڕوونیشی دەكاتەوە: "لە داهاتوودا شاندێكی هەرێم سەردانی وەزیری تەندرووستی حكوومەتی عێراق دەكەین".

د. سامان بەرزنجی، ڕایگەیاند : "لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق تاكو ئێستا تەنیا یەك جار بڕێكی بوودجە كە سێ ملیار و نیو دینار بوو، بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە، ئێمەش بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك و سلێمانی و هەڵەبجەمان دانا، ئێستاش رۆژانە لەگەڵ وەزیری تەندرووستی حكوومەتی فیدڕاڵ لە پەیوەندیداین و، لە بەرنامەشمانە لە داهاتوودا شاندێك سەردانی وەزیری تەندرووستی حكوومەتی عێراق دەكەین، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بێبەش نەبێت لەو هاوكاریانەی كە بەڵێن دراوە بە عێراق بدرێت".

بەرزنجی، سەبارەت بە رێكارەكانی ئاسانكاریی قەدەغەی هاتوچۆ و پابەندبوونی هاووڵاتیانیش گوتی: "رێكارەكان بۆ ئاسانكاری هاووڵاتیان و پێداویستییە، وەكو بڕیاریش، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ هەیە تا شەشی مانگ، كە ژوورەكانی ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتیان پێ دراوە بە كردنەوەی هەندێك شوێنی پێویست و گرینگ بۆ پێداویستی و كار و بژێویی ڕۆژانەی خەڵك، ئەمەش دەبێت بە رێكاری توندی تەندروستی بێت و ئیجرائاتیش بەرامبەر هەر كەسێك وەربگیرێ كە سەرپێچی بكات".

دەشڵێ: "بە فەرمی رێنماییمان داوە بە تەواوی دامودەزگاكانی حكوومەت كە دەبێت ماسك و دەستەوانە بەكار بهێنن و قەرەباڵغی درووست نەبێت و هەوڵ بدرێت دووری بە لای كەمی یەك مەتر و نیو هەبێت لەگەڵ ‌كەسی بەرامبەر".

Paylas: