وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی توشبووی کۆرۆنا بوون
پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی توشبووی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات و راشیدەگەیەنێت،"رێژەی تۆماركراوانی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە ١١% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت".
ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند،"ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و بێگومان ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروست كردووە".
ئاماژەی بەوەشداوە،" رێژەی تۆماركراوانی رۆژانە نزیك دەبێتەوە لە ١١% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت، تكایە با هەموو لایەكمان هاوكاربین لە تێپەڕاندنی ئەم شەپۆڵە بەهێزە بە كەمترین زیان.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا ١١٨ هەزار و ١٣٧ کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠٧ هەزار و ٨٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و سێ ههزار و ٦٢٧ کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.