TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی لەبارەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەرکرد

Navas Jan
Admin
📅 12 Ağustos 2021 23:39

پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی لەبارەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەرکرد

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە زیادکردنی ژمارەی سەنتەرەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و زیادکردنی کاتەکانی دەوامکردن لەو سەنتەرانەدا.

 

 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، کە ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگاکان کراوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و دوای زیادبوونی ژمارەی كاروانەكانی هاتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتاکە و زیادبوونی خواست لەسەر وەرگرتنی ڤاكسین چەند بڕیارێك دران.

 

بە پێی نووسراوەكە ژمارەی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا زیاد دەكرێت بە مەرجی رەچاوكردنی رێنوێنییەکان لە كردنەوەی شوێنەكاندا، هەروەها بە پێی بڕیارەکە كاتەكانی دەوام بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆڕۆنا پاش دەوامی فەرمی تا كاتژمێر 8ی ئێوارە دەبێت بە شێوازی ئێشكگری.

 

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریشیداوە، کە رۆژانی هەینی و پشووش پێدانی ڤاكسین بەردەوام بێت.

Paylas: