TR KU SO
FB X
Kurdistan

وەزارەتی تەندروستی گرتنەبەری رێکاریكی نوێ بۆ جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 08 Ocak 2023 22:37

پەیامی کورد... وەزارەتی تەندروستی گرتنەبەری رێکاریكی نوێ بۆ جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە : ڕێکارەکە ئەو کەسانەدەگرێتەوە كە لە وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان دێن و دەبێت 72 کاتژمێر پێش هاتنە ناوەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان پشکنینی کۆڕۆنایان نێگەتێڤ بێت.

ڕوونیشكراوەتەوە : کە ئەو بڕیاره لە 15ی1ی2023ەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

Paylas: