وه‌فدێكی باڵای دوو زڵهێزی جیهان لە هه‌ولێرن
دوو وه‌فدی باڵای ئه‌مریكاو به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستانن و به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌درێت".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ی رۆژی چوار شەممە 28ی 3ی 2018 دوو وه‌فدی باڵای ئه‌مریكاو به‌ریتانیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه".
وتیشی: "له‌كۆبونه‌وه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق كراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له‌سنوری له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان و جگه‌له‌وه‌ش دانانی بازگه‌ی هاوبه‌ش و هێزی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردولادا".
ئاشكراشیكرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ سنوری ناوچه دابڕێندراوه‌كان به‌میكانیزم ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێم هیچ گرفتێكمان نییه سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌فده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق كردوه سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش.
گووتیشی:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بابه‌ته كۆببنه‌وه بۆ دانانی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا كه مه‌ترسی جموجۆڵی داعش له‌چه‌ند له‌به‌شێكی ئه‌و ناوچانه بونی هه‌یه".