وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سەردانی هه‌ولێر دەکات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جۆن ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای عێڕِاق كۆبۆوه.
دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا لۆدریان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبۆوه و رایگه‌یاند: مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ جۆن ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دوای رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه.