TR KU SO
FB X
Kurdistan

وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پەیامێک ڕادەگەینێت

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2021 17:15

پەیامی کورد       ...      وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە پەیامێک ڕادەگەینێت

وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مووچه‌ی مانگی (نیسان/٤)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران، به‌لێبڕینی رێژه‌ی ٢١% دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ ٢٥ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرێت، سه‌باره‌ت به‌ لێبڕینیش بڕیاردراوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی رابردوو ٢١% بۆ فه‌رمانبه‌ران  و ٥٠% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان بمێنێته‌وه‌. 
١٢ی ئه‌م مانگه‌، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌میانەی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانووستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رایگه‌یاند، "لێبڕینی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و مووچه‌ هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو به‌ لێبڕینی ٢١% دابه‌ش ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ناتوانن به‌بێ لێبڕین مووچه‌ دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌و بوودجه‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت، به‌شی مووچه‌ی ٦٨٢ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌.

Paylas: