TR KU SO
FB X
Kurdistan

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات

Navas Jan
Admin
📅 17 Şubat 2021 02:04

پەیامی کورد … وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند ئه‌و موشه‌كانه‌ی شه‌وی رابردوو به‌سه‌ر شاری هه‌ولێردا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌، له‌ نزیك ته‌لاری نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان كه‌وتونه‌ته‌وه‌.

 

وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانی شه‌وی رابردوی شاری هه‌ولێری كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی به‌غدا په‌نا بۆ هه‌موو رێوشوێنێك ده‌بات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆرستان له‌ژێر هه‌ر ناوێكدا بن.

 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سوپاسی كۆمه‌لی نێوده‌وڵه‌تیشی كردوه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ گه‌لانی عیراق و ده‌ڵێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و روداوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وامه‌.

Paylas: