TR KU SO
FB X
Kurdistan

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگریی توركیای دایەوە

Navas Jan
Admin
📅 21 Kasım 2021 16:16

پەیامی کورد … وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگریی توركیای دایەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی گوته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌داته‌وه‌، كه‌ گوتبووی هیچ شوێنێك به‌ناوی كوردستان نییه‌ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و گوتانه‌ جێگەی سەرسوڕمانە و بۆ ئێمە جێی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات.

 

ده‌قی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟

ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

21-11-2021

Paylas: