TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئومێد خۆشناو: كەمتەرخەمی لە ئێمەوە هەبێت سزای خۆمان دەدەین

Navas Jan
Admin
📅 01 Kasım 2021 15:36

پەیامی کورد … ئومێد خۆشناو: كەمتەرخەمی لە ئێمەوە هەبێت سزای خۆمان دەدەین

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، دەبێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زیانەكانی لافاوەكەی رۆژی شەممە بخەمڵێنرێت و ئەگەر كەمتەرخەمی لەئەوانەوە بێت سزای خۆیان دەدەن.

ئومێد خۆشناو لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە لافاوەكەی شاری هەولێر وتی، ئەم كارەساتانە لەهەموو دنیا روودەدەن، لەسلێمانی هەبووە لەتەقتەق هەبووە، كەس ناتوانێت رێگەی لێبگرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، كەمتەرخەمی لەئێمە بێت سزای خۆمان و تیمەكانمان دەدەین، بەڵام كەمتەرخەمی لەئێمەوە نەبووە، هەرچی رەخنەكانە لە پارێزگاكە گوێ لەوانە ناگرین، ئەو چەواشەكارییەی دەكرێت چاو هەڵنەهاتنە بە هەولێر.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش كردووە، میدیا هەبووە ئافرەتێكی هێناوە و دەڵێت "كەس بەهانای ئێمەوە نەهاتووە"، لەكاتێكدا پێش نیو كاتژمێر بەهانایەوە چووین و هەر خۆشی سوپاسی كردووین.

Paylas: