TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئومێد خۆشناو: ئامادەین بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییانی عێراق

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2022 18:16

پەیامی کورد... ئومێد خۆشناو: ئامادەین بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییانی عێراق

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە ڕایگەیاند، پشێوییەکانی عێراق مەترسیدارن و کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، ئامادەشن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییانی عێراق.

ئومێد خۆشناو لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئاڵۆزییەکانی عێراق مەترسیدارن و لە ئەگەری ئاوارەبوونی هاووڵاتییاندا دەرگای پێشوازیکردن کراوەیە و ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی مرۆیی.

باسی لەوەشکردووە، لە خزمەتکردن بە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران بەردەوامن کە بارگرانییەکی زۆری خستووەتە سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری هەولێر لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتیشی، پێشبینی دەکەن بەهۆی ئەو نائارامییەی لە عێراقدا هەیە، خەڵکێکی زۆر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن لە هەموو ئاستەکاندا، لە ئامادەباشیدان بۆ پێشوازی کردن لەو خەڵکانە و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی.

Paylas: