Kurdistan
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى هه‌ولێر
فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند : له‌پێناو سه‌لامه‌تى بۆ شوفێرانمان ، له شه‌قامى 120 مه‌تری هه‌ولێر ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى شه‌قامه‌كه كه‌ڵه‌گه‌ڵ هه‌ولێرى نوێ تێكه‌ڵ ده‌بێته‌وه ، له‌ماوه‌كانى ڕابردوو به‌داخه‌وه چه‌ندین ڕووداوى هاتووچۆى لێكهوتبووه به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌وه ، بۆیه له‌پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى هیچ ڕوداوێك و سه‌لامه‌تى بۆ گیانى شوفێرانمان ، به‌شى ئه‌ندازه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر هه‌ڵسان به‌دانانى هێماى هاتووچۆ و فسفۆرى دیلانتیر و تاسه‌ر پیلاستیكى وه‌دووباره ئه‌و چوارریانه ڕێكخرایه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تى بۆ گشت لایه‌ك