TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕوونکردنەوەیەکی لە لایەن جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری

سارا
Yazar
📅 14 Kasım 2019 18:35

پەیامی کورد    ...    مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆكایەتی هەرێم هەوڵدەدات هەموو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە قازانجی خەڵكی هەرێم چارەسەر بكات.
لەمیانی بەشداریكردنی لە كردنەوەی یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی، مستەفای سەید قادر رایگەیاند، ئامانجی سەردانی سەرۆكی هەرێم و شاندی یاوەری بۆ بەغدا نیشاندانی پشتیوانی و هاوكاری و پێكەوەیی هەرێمی كوردستان بوو لەگەڵ بەغدا و چۆن وابكرێت پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا باش بكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەڵپەسێراون و هەوڵبدەین رێگاچارەیەك بدۆزینەوە بۆئەوەی باروگوزەرانی خەڵكی كوردستان و عیراق باش بێت.
سەبارەت بە ناردنی بودجەی هەرێمی كوردستانیش لە ساڵی داهاتوودا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی "ئومێد دەكەین ئەوەش بە قازانجی هەرێمی كوردستان چارەسەربكەین".
وتیشی "بەگشتی باسی زۆرشت كرا و بۆ ووردەكارییەكانیش لیژنەی پێویست درووستدەكرێت بۆئەوەی بتوانین لە داهاتوودا گفتوگۆكان بەردەوامبن و چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزینەوەو".

Paylas: