Kurdistan
ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن تەندروستی هەولێرەوە
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن تەندروستی هەولێرەوە
تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی سەنتەری تالاسیمیای هەولێر کە گوایە بەڕێوەبەر و کارمەندانیان لەدەوام نین، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچونی ئەو بابەتە پێكاهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لێژنەیەکی لێكۆلینەوە بۆ سەنتەری تالاسیما پێکهێنراوە و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ سەردانی سەنتەری ناوبراو بکەن.
باسی لەوەشکردووە، وردەکاری زیاتر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆکە، دوای تەواوبوونی بڕیاری لێژنە بۆ ڕای گشتی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکرێتەوە.