ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندوە،"ماوهیهكه به ناڕهوا ههڵمهتێك كراوهته سهر وهزیرى دارایی تایبهت به بهستنى بڕوانامه، دهرماڵه و خێزان بۆ هێزهكانى پێشمهرگه، ههروهها بۆ كێشه كهڵهكهبووهكانى وهزارهتى پێشمهرگه."
وەزارەتی دارایی لە روونكردنەوەكەدا نووسیویەتی،"سەرۆك و سەرۆكایەتی هەرێم بەرپرسی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەیە، بە هێزەكانی ٨٠ و ٧٠ شەوە( فەرماندەی گشتی تەواوی هێزە چەكدارەكانی كوردستانە)، بۆیە هەر رێنمایی و بریارێك لە وەزارەتی دارایی وئابوورییەوە دەرچوبێت پەیوەست بەهێزەكانی پێشمەرگەوە بەبێ ئاگاداری بەرێزیان و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە نەكراوە. وە سەرجەم ئەو رێنمایی و بریارانە لەسەر هێزەكانی پێشمەرگە لەم كابینەیەدا دەرنەچوون و واژووی وەزیری دارایی و ئابووری ئێستایان لەسەر نیە و پێشنیاری ئەو نەبوە، كە بەرێزیان لە ١٠-٧-٢٠١٩ دەست بەكاربوە."
دەشڵێت،"بۆیە دواكەوتنی بەشێك لە داخوازیەكانی پێشمەرگە بە ئاگاداری ئەو بەرێزانەو قەیرانی داراییەوە بوە، هەركاتێكیش كەریگەریەكانی قەیرانی دارایی تێپەریین ئەوا بۆ هێزەكانی پێشمەرگەو سەرجەم فەرمانبەران دۆخی پلەبەرزكردنەوەو باری موچە ئاسایی دەبێتەوە."
لەخاڵی دوەمی رونكردنەوەكەدا هاتوە،"جێگای بیرهێنانەوەیە، كە هەمو تێكۆشەرانی كوردستان لەوە دڵنیاو ئاگادار بن كە بەشی زۆری داهاتی كوردستان لە خزمەت وەزارەتی پێشمەرگەو هێزەكانی ٨٠ و ٧٠ دایە."
راشیگەیاندوە،"بەشێكی بەرچاو لە كێشە كەڵەكەبوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە وهێزەكانی ٨٠ و ٧٠ لەگەڵ كێشەی شەهیدان و بریندارانی شەری داعش بەهاوكاری و پشتیوانی تەواوی وەزیری دارایی و ئابووری چارەسەركراون بە شاهیدی بەرێز وەزیر و وەزارەتی پێشمەرگە."