TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕوونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە

سارا
Yazar
📅 31 Ağustos 2018 01:37

وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە ڕوونکردنەوە دەدات

ئه‌مه‌ش دەقی ڕوونکردنەوەکەیه‌:

سەبارەت بە پشووى رۆژانى شەممە پێویستە ڕوونیبکەینەوە کە:

یەکەم: بەپێى یاسایى وەزارەتى پەروەردە ناکرێت ڕۆژانى شەممە بکرێتە پشووى هەمیشەیى و ئەو بڕیارەى کە تەنها بۆ ساڵى ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندى بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.

دووەم: بەپێى ساڵنامەى خوێندن، ناکرێت ڕۆژى شەممە پشوو بێت چوونکە ناهاوسەنگى لە بەشە وانەکان دروست دەبێت و دەبێتە هۆى کەمى کات لە تەواوکردنى پڕۆگرامەکان، بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندى سەرەکى دەبن لەڕووى زانستییەوە.

سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی مووچە لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.

Paylas: