TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕوونکردنەوەی پەرلەمانتارێک سەبارەت بە مووچە

سارا
Yazar
📅 03 Mayıs 2020 14:47

پەیامی کورد      ...     هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "ده‌ستكاری ناكرێت".
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌ په‌یجی خۆی له‌ فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ پێدانه‌وه‌ی مووچه‌ ده‌كات و له‌ وه‌زاره‌تی " ناوخۆ، ته‌ندرووستی، پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و ..... "  ده‌ستپێده‌كات".
ده‌شڵێت "سیستەمی مووچه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم، كه‌ گوایه‌ حكومه‌ت بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ٢٠٠ یان ٢٥٠ هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كات؟ به‌ڵام وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی به‌دواداچوونم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كرد و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه‌ و مووچه‌ وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌مڕۆ ٣-٥-٢٠٢٠ ه‌و تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه‌ هیچ مووچه‌یه‌كی ئه‌مساڵ دابه‌ش بكات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

Paylas: